14 - (ق) عَنْ أَبِي ذَرٍّ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (أَتَانِي آتٍ مِنْ رَبِّي، فَأَخْبَرَنِي ـ أَوْ قَالَ: بَشَّرَنِي ـ أَنَّهُ مَنْ مَاتَ مِنْ أُمَّتِي لاَ يُشْرِكُ بِاللهِ شَيْئاً، دَخَلَ الجَنَّةَ) . قُلْتُ: وَإِنْ زَنَى وَإِنْ سَرَقَ؟ قَالَ: (وَإِنْ زَنَى وَإِنْ سَرَقَ) .
لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە گەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ڕێم دەکرد لە ناوچەیەکی شاری مەدینە، بۆیە ڕوومان لە ئوحود کرد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەی ئەبو زەر»، ووتم: خزمەتکار فەرمانت بم ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «پێم خۆش نییە کە بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبێت وسێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ ببێت وهیچ دینارێکی لە لام مابێت، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە، ئەوە نەبێت؛ ئەوا دەیبەخشمە بەندەکانی خوای گەورە بە ئەملا وبە ئەولادا»، بەلای ڕاست وچەپی وپشتیەوە، وپاشان ڕێی کرد وفەرمووی: «ئەوانەی پارە زۆر کۆ دەکەنەوە لە دونیادا؛ بە کردەوەى چاکی کەم دێن لە قیامەتدا مەگەر کەسێک نەبێت کە پارەکەی بە ئەملا وئەولادا ببەخشێت» بەلای ڕاست وچەپی وپشتیەوە «وئەوانەیش کەمن». پاشان پێی ووتم: «لە شوێنی خۆت بوەستە، هەتاوەکو دێمەوە بۆ لات» پاشان ڕۆیشت لە تاریکایی شەودا هەتا دوور بووەوە، ودەنگێکی بەرزم بیست، وترسام کە کەسێک شتێکی خراپی بەرامبەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کردبێت، بۆیە ویستم بچم بۆ لای، بۆیە ئەم قسەیە بیرکەوتەوە کە فەرمووی: «لە شوێنی خۆت بوەستە، هەتاوەکو دێمەوە بۆ لات» بۆیە لە شوێنی خۆم نەجوڵام هەتا هات بۆ لام، ووتم: دەنگێکم بیست لێی ترسام، وباسم بۆی کرد، فەرمووی: «ئایا بیستت؟» ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە جبریل -علیه السلام- بوو هات بۆ لام وفەرمووی: ئەوەی لە ئومەتەکەت بمرێت وهاوبەشی بۆ خوای گەورە بڕیار نەدا بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە»، ووتم:«ئەگەر زینا ودزیشی کردبێت؟»، فەرمووی: «ئەگەر زینا ودزیشی کردبێت (واتە: بەڵێ، ئەگەر زینا ودزیشی کردبێت)».
قال تعالى: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ *}. [آل عمران:102]
[خ1237/ م94]