46 - (م) عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مَسْعُودٍ: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (مَا مِنْ نَبِيٍّ بَعَثَهُ اللهُ فِي أُمَّةٍ قَبْلِي؛ إِلاَّ كَانَ لَهُ مِنْ أُمَّتِهِ حَوَارِيُّونَ وَأَصْحَابٌ، يَأْخُذُونَ بِسُنَّتِهِ، وَيَقْتَدُونَ بِأَمْرِهِ، ثُمَّ إِنَّهَا تَخْلُفُ [1] مِنْ بَعْدِهِمْ خُلُوفٌ، يَقُولُونَ مَا لاَ يَفْعَلُونَ، وَيَفْعَلُونَ مَا لا يُؤْمَرُونَ، فَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِيَدِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِلِسَانِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَمَنْ جَاهَدَهُمْ بِقَلْبِهِ فَهُوَ مُؤْمِنٌ، وَلَيْسَ وَرَاءَ ذَلِكَ مِنَ الإِيمَانِ حَبَّةُ خَرْدَلٍ) .
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیک وهاوەڵی تریان هەبووە کە دەستیان بە سونەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە، لە پاش ئەوان کەسانێک هاتن ئەوەی دەیڵێن؛ کردەوەی پێ ناکەن، وئەوەی کردەوەی پێ دەکەن؛ فەرمانیان پێ نەکراوە لە سەر ئەنجامدانی، ئەوەی بە دەست جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دەم جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دڵ جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ولە پاش ئەمەوە تەنانەت بە ئەندازەی دەنکە جۆیەک ئیمان بوونی نییە (واتە: ئەوەی تەنانەت بە دڵیش جیهاد بەرامبەریان نەکات ئەوا هیچ ئیمانێکی نییە)».
قال تعالى: {وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ *}. [آل عمران:104] وقال تعالى: {كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ}. [آل عمران:110]
[م50]