85 - عَن ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ: كُنْتُ خَلْفَ رَسُولِ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم يَوْماً فَقَالَ: (يَا غُلاَمُ، إِنِّي أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ، احْفَظِ اللهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إِذَا سَألْتَ فَاسْأَلِ اللهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللهِ، وَاعْلَمْ أَنَّ الْأُمَّةَ لَوْ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلاَّ بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ لَكَ، وَلَوْ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إِلاَّ بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ عَلَيْكَ، رُفِعَتِ الْأَقْلاَمُ وَجَفَّتِ الصُّحُفُ) .
له ئیبن عەباسەوه -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: من ڕۆژێكيان بە سواری وڵاخێک له پشتەوەى پێغەمبەرى خوا -صلى اللە علیە وسلم- بووم و بە منی فەرموو : «ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشەوە لە گەڵ تۆدا دەبێت، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داواى يارمەتى وپشتیوانی له خودا بكه، وبزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو ئوممەت كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك سوودت پێ بگەيەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه». ولە ریوایەتێکی تردا هاتووە كه پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئیبن عەباسی فەرموو: «تۆ سنوورەكانى شەرعى خودا بپارێزه؛ ئەوا دەبينيت خودا له پێشتەوه لە گەڵ تۆدا دەبێت، تۆ له كاتى خۆشيدا خودا بناسە وبيپەرسته؛ ئەوا خودايش له كاتى ناڕەحەتى وتەنگانەدا تۆ دەناسێت وڕزگارت دەکات، وبزانه بە ڕاستى ئەوەی كه تووشت نابێت ونايەته ڕێت بۆى نەبووه تووشت ببێت وبێته ڕێت ، وئەوەشى كه تووشت دەبێت ودێته ڕێت؛ ئەوا بۆى نەبووه تووشت نەبێت ونـەیەتە ڕێت، وبزانه بە ڕاستى سەرکەوتن لەگەڵ ئارامگرتندايه، وكرانەوەى دەرگاى خێر وخۆشى لەگەڵ تەنگانەدايه، وخۆشگوزەرانيش لەگەڵ ناڕەحەتيدايە».
قال تعالى: {وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ}. [الحديد:4]
[ت2516]