الكتاب الثالث: الطب والرؤيا

2849 - (ق) عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ، وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، عَنِ النَّبِيِّ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (مَا يُصِيبُ المُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ [1] ، وَلاَ وَصَبٍ [2] ، وَلاَ هَمٍّ، وَلاَ حَزَنٍ، وَلاَ أَذًى، وَلاَ غَمٍّ، حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا؛ إِلاَّ كَفَّرَ اللهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ) .

لە ئەبی سەعید و ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا؛ ئەوا خواى گەورە بە هۆی ئەمانەوە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت».

2853 - (خ) عَنْ أَبِي مُوسَى الأَشْعَرِيِّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (إِذَا مَرِضَ الْعَبْدُ، أَوْ سَافَرَ، كُتِبَ لَهُ مِثْلُ ما كَانَ يَعْمَلُ مُقِيماً صَحيحاً) .

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە».

2854 - (ق) عَنْ عَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ قَالَ: قَالَ لِي ابْنُ عَبَّاسٍ: أَلاَ أُرِيكَ امْرَأَةً مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ؟ قُلْتُ: بَلَى، قالَ: هذِهِ المَرْأَةُ السَّوْدَاءُ، أَتَتِ النَّبِيَّ صلّى الله عليه وسلّم فَقَالَتْ: إِنِّي أُصْرَعُ، وَإِنِّي أَتَكَشَّفُ، فَادْعُ اللهَ لِي. قَالَ: (إِنْ شِئْتِ صَبَرْتِ وَلَكِ الجَنَّةُ، وَإِنْ شِئْتِ دَعَوْتُ اللهَ أَنْ يُعَافِيَكِ) ، فَقَالَتْ: أَصْبِرُ، فَقَالَتْ: إِنِّي أَتَكَشَّفُ، فَادْعُ اللهَ لِي أَنْ لاَ أَتَكَشَّفَ، فَدَعَا لَهَا.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە بە عەتائی کوڕی ڕەباحی ووت: «ئایا ئافرەتێکی ئەهلی بەهەشتت پێ نیشان بدەم؟». (عەتائیش) ووتی: بەڵێ (پێمی نیشان بدە)، ئەویش (ئیبن عەباس) ووتی: «ئەم ئافرەتە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: من تووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، ولاشەم دەردەکەوێت، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت نزات بۆ دەکەم بۆ ئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت»، ئەویش (ئافرەتەکە) ووتی: ئارام دەگرم، بەڵام لاشەم دەردەکەوێت (لە کاتی ڕوودانی ئەو نەخۆشییە) بۆیە داوام لە خودا بکە بۆ ئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت. (ئیبن عەباس) دەڵێت: ئەویش (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) نزای بۆ کرد.

2856 - (ق) عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم كَانَ إِذَا أَتَى مَرِيضاً أَوْ أُتِيَ بِهِ، قالَ: (أَذْهَبِ الْبَاسَ رَبَّ النَّاسِ، اشْفِ وَأَنْتَ الشَّافِي، لاَ شِفَاءَ إِلاَّ شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقَماً) .

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەى دەکرد لەکاتێکدا نەخۆش بوون ودەستی ڕاستی دەهێنا بەسەر لاشەیاندا ودەیفەرموو: «(اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ، أذْهِب البَأسَ، اشْفِ أنْتَ الشَّافِي لاَ شِفَاءَ إِلاَّ شِفاؤكَ، شِفَاءً لاَ يُغَادِرُ سَقماً)*». *(واتە: خودایە، پەروەردگاری خەڵکی، ئەم ناڕەحەتیە لاببە؛ شیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت، شیفایەک هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت)

2857 - (خ) عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه قَالَ: كانَ غُلاَمٌ يَهُودِيٌّ يَخْدُمُ النَّبِيَّ صلّى الله عليه وسلّم فَمَرِضَ، فَأَتَاهُ النَّبِيُّ صلّى الله عليه وسلّم يَعُودُهُ، فَقَعَدَ عِنْدَ رَأْسِهِ، فَقَالَ لَهُ: (أَسْلِمْ) ، فَنَظَرَ إِلَى أَبِيهِ وَهُوَ عِنْدَهُ، فَقَالَ لَهُ: أَطِعْ أَبَا الْقَاسِمِ صلّى الله عليه وسلّم فَأَسْلَمَ، فَخَرَجَ النَّبِيُّ صلّى الله عليه وسلّم وَهُوَ يَقُولُ: (الحَمْدُ للهِ الَّذِي أَنْقَذَهُ مِنَ النَّارِ) .

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: غوڵامێکی -کوڕە منداڵێکی- جولەکە خزمەتی پێغەمبەری دەکرد -صلى الله عليه وسلم-؛ و(غوڵامەکە) نەخۆش کەوت، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هات بۆئەوەى سەردانى بکات، ولە لای سەری دانیشت، پێی فەرموو: «مسوڵمان بە»، ئەویش (غوڵامەکە) سەیری باوکی کرد لەکاتێکدا لە لای دانیشتبوو؟، (باوکی) ووتی: گوێڕایەڵی ئەبو قاسم بکە، بۆیە (غوڵامەکە) مسوڵمان بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەرچوو لە لای وفەرموو: «الحمد لله (حەمد وسوپاس بۆ ئەوە خودایەی) ڕزگاری کرد لە دۆزەخ».

2858 - (م) عَنْ ثَوْبَانَ، عَنِ النَّبِيِّ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (إِنَّ الْمُسْلِمَ إِذَا عَادَ أَخَاهُ الْمُسْلِمَ، لَمْ يَزَلْ فِي خُرْفَةِ الْجَنَّةِ حَتَّى يَرْجِعَ) .

لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە» ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا خورفە چییە لە بەهەشتدا؟ فەرمووی: «باخی میوەکان».

2859 - عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، عَنِ النَّبِيِّ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (مَنْ عَادَ مَرِيضاً لَمْ يَحْضُرْ أَجَلُهُ، فَقَالَ عِنْدَهُ سَبْعَ مِرَارٍ: أَسْأَلُ اللهَ الْعَظِيمَ، رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ؛ إِلاَّ عَافَاهُ اللهُ مِنْ ذَلِكَ الْمَرَضِ) .

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە بڵێت: ( أسأل الله العظيم، ربَّ العرشِ العظيم، أن يَشفيك )*، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». *(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)

2861 - (م) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (لاَ يَتَمَنَّى أَحَدُكُمُ الْمَوْتَ، وَلاَ يَدْعُ بِهِ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَهُ، إِنَّهُ إِذَا مَاتَ أَحَدُكُمُ انْقَطَعَ عَمَلُهُ، وَإِنَّهُ لاَ يَزِيدُ الْمُؤْمِنَ عُمْرُهُ إِلاَّ خَيْراً) .

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ئەگەر چاکەکار بوو ئەوا زیاتری دەکات، وئەگەر خراپەکار بوو ئەوا دەست لە تاوان هەڵدەگرێت». ولە گێڕانەوەیەکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ونابێت نزا بۆ (هاتنی) بکات؛ پێش ئەوەى خۆی دێت، وئەگەر بمرێت کردەوەکانی دەپچڕێت (دەوەستێت)، وتەمەن درێژی ژیانی ئیماندار تەنها کردەوەى چاکی بۆ زیاد دەکات».