الكِتَابُ الخامِسْ: المظالم والغصب

قال تعالى: {وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍ ظَلَمَتْ مَا فِي الأَرْضِ لاَفْتَدَتْ بِهِ وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ}. [يونس:54]

3145 - (م) عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللهِ: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (اتَّقُوا الظُّلْمَ! فَإِنَّ الظُّلْمَ ظُلُمَاتٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ. وَاتَّقُوا الشُّحَّ! فَإِنَّ الشُّحَّ أَهْلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، حَمَلَهُمْ عَلَى أَنْ سَفَكُوا دِمَاءَهُمْ، وَاسْتَحَلُّوا مَحَارِمَهُمْ) .

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا». ولە جابرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە ستەمکردن؛ چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان بپارێزن لە ڕەزیلی؛ چونکە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە».

الأطراف

[انظر الحديث القدسي (يا عبادي! إِني حرمت الظلم على نفسي) : 30. وانظر في اليمين الغموس: 2306. وانظر المسلم أخو المسلم لا يظلمه: 3447. وانظر: 3497] .

3146 - (خ) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (مَنْ كَانَتْ لَهُ مَظْلَمَةٌ لأَحَدٍ مِنْ عِرْضِهِ أَوْ شَيْءٍ، فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهُ الْيَوْمَ، قَبْلَ أَنْ لاَ يَكُونَ دِينَارٌ وَلاَ دِرْهَمٌ، إِنْ كانَ لَهُ عَمَلٌ صَالِحٌ أُخِذَ مِنْهُ بِقَدْرِ مَظْلَمَتِهِ، وَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مُنْ سَيِّئَاتِ صَاحِبِهِ فَحُمِلَ عَلَيْهِ) .

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی (داواى لێبووردنی) لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەم نەبێت، ئەگەر (ستەمکارەکە) کردەوەى چاکی هەبوو؛ (ستەملێکراوەکە) بە پێی ستەمەکەى کردەوەکانى لێوەردەگرێت، ئەگەر کردەوەى چاکەى نەبوو؛ لە کردەوە خراپەکانی هاوڕێکەى (ستەملێکراوەکە) وەردەگیرێت ودەکرێتە گەردنی».

3147 - (ق) عَنْ أَبِي مُوسَى رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (إِنَّ اللهَ لَيُمْلِي لِلظَّالِمِ، حَتَّى إِذَا أَخَذَهُ لَمْ يُفْلِتْهُ) ، قالَ: ثُمَّ قَرَأَ: {وَكَذَلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَى وَهِيَ ظَالِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ *} [هود] .

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە». پاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە:{ وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَا أَخَذَ الْقُرَىٰ وَهِيَ ظَالِمَةٌ ۚ إِنَّ أَخْذَهُ أَلِيمٌ شَدِيدٌ } واتە: {ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵەسەندنی ئەو ئازاردەر وبەتینە}.

3148 - (ق) عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما: أَنَّ النَّبِيَّ صلّى الله عليه وسلّم بَعَثَ مُعَاذاً إِلَى الْيَمَنِ، فَقَالَ: (اتَّقِ دَعْوَةَ المَظْلُومِ، فَإِنَّهَا لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللهِ حِجَابٌ) .

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک موعازی نارد بۆ یەمەن، پێی فەرموو: «تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (جولەکە ونەسڕانیەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله) واته: شاهێدی دان بەوەی هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە خودا (الله)» ولە ریوایەتێکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بانگیان بکە بۆ پەرستنی یەک خودا (الله)، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خودا پێنج فەرزی لە سەریان داناوە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە خێرکردن (زەکات) ی لە سەریان فەرز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت ودەدرێت بە هەژارەکان، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون ئاگادار بە لە باشترین وچاکترینی پارە وماڵەکانیان نەبەیت، وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە».

3151 - (خ) عَنْ أَنَسٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (انْصُرْ أَخَاكَ ظَالِماً أَوْ مَظْلُوماً) ، فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَنْصُرُهُ إِذَا كَانَ مَظْلُوماً، أَفَرَأَيْتَ إِذَا كانَ ظَالِماً كَيْفَ أَنْصُرُهُ؟ قَالَ: (تَحْجُزُهُ ـ أَوْ تَمْنَعُهُ ـ مِنَ الظُّلْمِ، فَإِنَّ ذلِكَ نَصْرُهُ) .

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پشتیوانى لە براکەت بکە ئەگەر ستەمکار یان ستەملێکراو بێت»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، دەبێت پشتیوانى بم وسەری بخەم کاتێک ستەمی لێدەکرێت، ئەی ئەگەر ستەمکار بێت چۆن پشتیوانى بم؟ ئەویش فەرمووی: «ڕێگری لێدەکەیت لەوەى ستەم بکات، ئەمە پشتیوانی کردنێتی».

3152 - عَنْ أَبِي صِرْمَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (مَنْ ضَارَّ ضَارَّ اللهُ بِهِ، وَمَنْ شَاقَّ شَاقَّ اللهُ عَلَيْهِ) .

لە ئەبی صیرمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە».