الكِتَابُ الثَّاني: الـقـضـاء

3205 - (ق) عَنْ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ: أَنَّهُ سَمِـعَ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم يَقُولُ: (إِذَا حَكَمَ الحَاكِمُ فَاجْتَهَدَ ثُمَّ أَصَابَ؛ فَلَهُ أَجْرَانِ، وَإِذَا حَكَمَ فَاجْتَهَدَ ثُمَّ أَخْطَأَ؛ فَلَهُ أَجْرٌ) .

لە عەمرو کوڕی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر دادوەر حوکمێکی کرد وکۆششی کرد (لەو حوکمەدا)؛ پاشان (حوکمەکەی) ڕاست بوو ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە، وئەگەر حوکمێکی کرد وکۆششی کرد (لەو حوکمەدا)؛ پاشان (حوکمەکەی) هەڵە بوو ئەوا یەک پاداشتی بۆ هەیە».

3208 - (ق) عَنِ ابْنِ أَبِـي مُلَيْكَةَ قَالَ: كَتَبْتُ إِلَى ابْنِ عَبَّاسٍ، فَكَتَبَ إِلَيَّ: إِنَّ النَّبِـيَّ صلّى الله عليه وسلّم قَضى: أَنَّ الْيَمِينَ عَلَى المُدَّعى عَلَيْهِ.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان فەرمانڕەواییان بۆ بکرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنی (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد بە ناهەق، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات ودەبێت بیسەلمێنێت، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە ئینکاری دەکات».

3216 - عَنْ عَلِيٍّ، عَنِ النَّبِيِّ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلاَثَةٍ: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ، وَعَنِ الصَّبِيِّ حَتَّى يَحْتَلِمَ، وَعَنِ الْمَجْنُونِ حَتَّى يَعْقِلَ) .

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێنووسی تاوان نوسین لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە : وخەوتوو هەتا بەخەبەر دەبێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا چاک دەبێتەوە (ئاقڵ دەبێتەوە)».

3217 - عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ، عَنِ النَّبِيِّ صلّى الله عليه وسلّم قال: (إِنَّ اللهَ وَضَعَ عَنْ أُمَّتِي الْخَطَأَ وَالنِّسْيَانَ، وَمَا اسْتُكْرِهُوا عَلَيْهِ) .

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە بەهۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لەسەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی کە بە زۆر پێیان کراوە (ناچار کراون لەسەر ئەنجامدانی)».

[جه2045]

* صحيح.

الأطراف

[وانظر: 1823] .