المقصدُ الثّالثُ: العِبَادَات

869 - (ق) عن أَنَسِ بْنِ مالِكٍ قالَ: كَانَ النَّبِيُّ صلّى الله عليه وسلّم إِذَا خَرَجَ لِحَاجَتِهِ، أَجِيءُ أَنَا وَغُلاَمٌ، مَعَنَا إِدَاوَةٌ مِنْ مَاءٍ. يَعْنِي: يَسْتَنْجِي بِهِ.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ سەرئاو کردن دەچووە، من وگەنجێکی خزمەتکاری کوندەیەکی ئاو* ودار گۆچانێکمان بۆی ھەڵدەگرت (واتا بۆ یارمەتیدانی بە شوێنیەوە بوون)؛ بە ئاوەکە خۆی پاک دەکردەوە (تاراتی دەکرد)». *(کوندەیەکی ئاو: جەوەنەیەکی دروستکراوە لە پێستی ئاژەڵ بۆ ئاو هەڵگرتن بەکاردێت)

872 - (خ) عَنْ أَبي هُرَيْرَةَ قَالَ: اتَّبَعْتُ النَّبِيَّ صلّى الله عليه وسلّم، وخَرَجَ لِحَاجَتِهِ، فَكَانَ لاَ يَلْتَفِتُ، فَدَنَوْتُ مِنْهُ، فَقَالَ: (ابْغِنِي أَحْجَاراً أَسْتَنْفِضْ [1] بِهَا ـ أَوْ نَحْوَهُ ـ و َلاَ تَأْتِنِي بِعَظْمٍ، وَلاَ رَوْثٍ) ، فَأَتَيْتُهُ بِأَحْجَارٍ بِطَرَفِ ثِيَابِي، فَوَضَعْتُهَا إِلَى جَنْبِهِ، وَأَعْرَضْتُ عَنْهُ، فَلَمَّا قَضَى أَتْبَعَهُ بِهِنَّ.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گۆزەڵەیەک ئاوی هەڵگرتبوو بۆ دەستنوێژگرتنی وپێدوایستیەکانى، کاتێک شوێنی دەکەوت وهەڵیدەگرت، فەرمووی: «ئەوە کێیە؟» ووتی: من ئەبو هورەیرەم، فەرمووی: «هەندێک بەردم بۆ بهێنە بۆئەوەى تاراتی پێبکەم، وئێسک وتەپاڵەم بۆ مەهێنە». منیش هەندێک بەردم بۆی هێنا بە لێواری جلەکەم هەڵم دەگرت، ولە تەنیشتی دایانم نا، پاشان ڕۆیشتم هەتاوەکو تەواو بوو ولەگەڵیدا ڕێم کرد، ووتم: بۆچی ئێسک وتەپاڵەت بەکارنەهێنا؟ فەرمووی: «ئەوانە خواردنی جنۆکەکانن، وکۆمەڵێک لە جنۆکەکانى نوسەیبین هاتن بۆ لام، وچەندێک باش بوون، پرسیاریانم لێم کرد سەبارەت بە قوت وخواردنیان، بۆیە منیش داوام لە خواى گەورە کرد ئەگەر بە لای هەر ئێسکێک یان تەپاڵەیەک تێپەڕ ببن؛ خواردنیان لەسەر بدۆزنەوە».

873 - (ق) عن أَبِي قَتَادَةَ، عَنِ النَّبِيِّ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (إِذَا بَالَ أَحَدُكُمْ فَلاَ يَأْخُذَنَّ ذَكَرَهُ بَيَمِينِهِ، وَلاَ يَسْتَنْجِ بِيَمِينِهِ، وَلاَ يَتَنَفَّسْ فِي الإِنَاءِ) .

لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لە کاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەر ئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخەکە لە کاتی خواردنەوەدا».

878 - (م) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ : (اتَّقُوا اللَّعَّانَيْنِ [1] ) ، قَالُوا: وَمَا اللَّعَّانَانِ يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ : (الَّذِي يَتَخَلَّى [2] فِي طَرِيقِ النَّاسِ، أَوْ فِي ظِلِّهِمْ) .

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لەو دوو نەفرەتلێکراوەکان*، ووتیان: دوو نەفرەتلێکراوەکان چیین ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: ئەو کەسەیە لە ڕێگای خەڵکی یان لە سێبەرەکەیان خۆی خاڵی دەکاتەوە (میز وپیسایی دەکات)». *(نەفرەتلێکراوەکان: واتا ئەو کارانەى کە دەبنە ھۆی نەفرینی کردنی خەڵکی لە هەرکەسێک بیانکات هەروەکو لە فەرموودەکەدا ڕوونکراوەتەوە)

879 - (ق) عن أبي هُرَيْرَة: أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم يَقُولُ : (لاَ يَبُولَنَّ أَحَدُكُمْ فِي المَاءِ الدَّائِم الَّذِي لاَ يَجْرِي، ثُمَّ يَغْتَسِلُ فِيهِ) .

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت: یەکێکتان میز بکاتە نێو ئاوێکی وەستاو بکات کە ڕێ ناکات وپاشان خۆی تێیدا بشوات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «نابێت یەکێکتان خۆی بشوات لە نێو ئاوێکی وەستاودا (کە ڕێ ناکات) لە کاتی لەشگران بوونیدا».

882 - (ق) عن عليٍّ قال: كُنْتُ رَجُلاً مَذَّاءً [1] ، فَاسْتَحْيَيْتُ أَنْ أَسْأَلَ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم، فَأَمَرْتُ الْمِقْدَادَ بْنَ الأَسْوَدِ فَسَأَلَهُ، فَقَالَ : (فِيهِ الْوُضُوءُ) .

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «مەزیم زۆر بوو، شەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بە هۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرمە، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: تەنها عەورەتی -دامێنی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت». ولە ریوایەتەکەی بوخاریدا: «عەورەتت -دامێنت- بشۆ ودەستنوێژ بگرە». و لە ریوایەتەکەی موسلیمدا: «دەستنوێژ بگرە وعەورەتت بشۆ».[مەزی: ئاوێکی بێ ڕەنگە وبۆنی نیە زۆر جار پێش جیماع کردن بە هۆی شەهوەتەوە لە ئەندامی زاوزێوە دەردەچێت.]

883 - (ق) عَنْ أَبِي أَيُّوبَ الأَنْصَارِيِّ: أَنَّ النَّبِيَّ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ : (إِذَا أَتَيْتُمُ الغَائِطَ؛ فَلاَ تَسْتَقْبِلُوا الْقِبْلَةَ وَلاَ تَسْتَدْبِرُوهَا، وَلكِنْ شَرِّقُوا أَوْ غَرِّبُوا) .
قَالَ أَبُو أَيُّوبَ: فَقَدِمْنَا الشَّامَ، فَوَجَدْنَا مَرَاحِيضَ بُنِيَتْ قِبَلَ القِبْلَةِ، فَنَنْحَرِفُ، وَنَسْتَغْفِرُ الله تَعَالَى.

لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان چووە سەرئاو بۆ میز یان پاشەڕۆ فڕێدان؛ ئەوا با پشت و ڕوو لە قیبلە نەکات، بەڵکو با ڕوو ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکات». ئەبو ئەیوب دەڵێت: «کاتێک هاتین بۆ شام، بینیمان سەرئاوەکان بەرەو ڕووی کەعبە دروستکراوە، بۆیە خۆمان لە ڕووکردنە کەعبە لادەدا، وداوای لێخۆشبوونمان لە خوای گەورە دەکرد».