1253 - (م) عَنْ ثَوْبَانَ قَالَ: كَانَ رَسُولُ الله صلّى الله عليه وسلّم، إِذَا انْصَرَفَ مِنْ صَلاَتِهِ، اسْتَغْفَرَ ثَلاَثاً، وَقَالَ: (اللَّهُمَّ! أَنْتَ السَّلاَمُ وَمِنْكَ السَّلاَمُ، تَبَارَكْتَ ذَا الجَلاَلِ وَالإِكْرَامِ) .
لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی تەواو بکردایە (سەلامی بدایەتەوە) سێ جار (أستغفر الله)ی دەکرد، وپاشان دەیفەرموو: «اللهُمَّ أنت السَّلام ومِنك السَّلام، تَبَارَكْتَ يا ذا الجَلال والإكْرَام.» واتە: «خودایە تۆ دووریت لە هەموو کەم وکورتی وعەیبێک وهەروەها سەلامەتی وکامڵ بوون تەنها لە لایەن تۆوە دێت (تۆ دەیبەخشیت)، تۆ پیرۆزیت وتۆش خاوەنی شەرەف وڕێز وشکۆیت».
[م591]