الكتاب الخامس عشر: الأَيمان والنذور

2302 - (ق) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (مَنْ حَلَفَ فَقَالَ فِي حَلِفِهِ: وَاللاَّتِ وَالعُزَّى؛ فَلْيَقُلْ: لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ، وَمَنْ قَالَ لِصَاحِبِهِ: تَعَالَ أُقامِرْكَ؛ فَلْيَتَصَدَّقْ) .

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار (گرەو) بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات».

2304 - (ق) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (وَاللهِ لَأَنْ يَلِجَّ [1] أَحَدُكُمْ بِيَمِينِهِ فِي أَهْلِهِ، آثَمُ [2] لَهُ عَنْدَ اللهِ مِنْ أَنْ يُعْطِيَ كَفَّارَتَهُ الَّتِي افْتَرَضَ اللهُ عَلَيْهِ) .

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە سوور بێت لەسەر ئەوەى سوێندەکەى جێبەجێ بکات کە بەهۆیەوە خێزانەکەى زیانیان پێدەگات، ئەمە تاوانێکی گەورەترە لای خواى گەورە، لەوەى ئەگەر سوێندەکەى بشکێنێت وکەفارەتەکەى بدات لەکاتێکدا خواى گەورە (کەفارەتەکەی) لەسەر فەرز کردووە».

2305 - (خ) عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها: أُنْزِلَتْ هذِهِ الآيَةُ: {لاَ يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ} [البقرة:225] فِي قَوْلِ الرَّجُلِ: لاَ وَاللهِ، وَبَلَى وَاللهِ.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەم ئایەتە دابەزی: {لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَـٰنِكُمْ} [البقرة:255] واتە: {خودا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون)تان لێ ناگرێت بەڵام سوێندێکتان لێدەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت}، سەبارەت بەوەى کەسێک دەڵێـت: نەخێر والله، بەڵێ والله».

2306 - (م) عَنْ أَبِي أُمَامَةَ: أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم قَالَ: (مَنِ اقْتَطَعَ حَقَّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ بِيَمِينِهِ، فَقَدْ أَوْجَبَ اللهُ لَهُ النَّارَ، وَحَرَّمَ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ) ، فَقَالَ لَهُ رَجُلٌ: وَإِنْ كَانَ شَيْئاً يَسِيراً، يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: (وَإِنْ قَضِيباً مِنْ أَرَاكٍ) .

لە ئەبی ئومامە ئیاس کوڕی سەعلەبەی حاریسی -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە واجب دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات»، پیاوێک ووتی: ئەگەر شتێکی کەمیش بێت ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «با چڵە دار سیواکێکیش بێت».

2308 - عَنْ بُرَيْدَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلّى الله عليه وسلّم: (مَنْ حَلَفَ فَقَالَ: إِنِّي بَرِيءٌ مِنَ الْإِسْلاَمِ، فَإِنْ كَانَ كَاذِباً فَهُوَ كَمَا قَالَ، وَإِنْ كَانَ صَادِقاً فَلَنْ يَرْجِعَ إِلَى الْإِسْلاَمِ سَالِماً) .

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سوێندی خوارد، و ووتی: من پەیوەندیم بە ئیسلامەوە نەماوە وبەریئم لێی، ئەگەر درۆ بکات؛ ئەوا خۆی بەو شێوەیە کە وتوویەتی، وئەگەر ڕاست بکات؛ ئەوا بە سەلامەتی ناگەڕێتەوە بۆ ئیسلام (پابەندبوونی بە ئیسلامەوە ناکامڵ دەبێت)».